جەختی فاڵح فەیاز لە سەر بەردەوامیی ڕۆڵی حەشدی شەعبی لەمەڕ پاراستنی دەستەڵات و سەروەریی نیشتیمانیی عێراق
سەرۆکی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبی لە سەر بەردەوام کرانی داکۆکیی ئەم ڕێکخراوەیە لە گەلی عێراق و پاراستنی دەستەڵات و سەروەریی نیشتیمانیی ئەم وڵاتە پێی داگرت.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ھەواڵدەریی مەعلومە «فالح فەیاز» سەرۆکی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی عێراق ڕایگەیاند: ئەم تاقمە خۆڕاگرە لە تەواوی دژوارییەکاندا لە تەنیشتی گەلی عێراق دا بووەو لەمەولاش ھەر بە ھەمان شێوە ڕۆڵ دەگێڕێت.
فەیاز بە دەربڕینی ئەمەی کە ڕێ و ڕەسمس ئەربەعینی حسەینیی ئەمساڵ، ھاوپشتیی نێوان گەلی عێراق و حەشدیی شەعبیی پەرە پێ دا، وتیشی: ئەم ڕێکخراوەیە وەکو یەکێک لە ھۆکارە سەرەکییەکانی پاراستنی سەروەریی خاک و دەسنەڵاتی عێراق ھەروا لە سەر ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانی بەردەوام دەبێت.
ئایەتوڵڵا سیستانی مەرجەعی باڵای شێعەکانی عێراق ١٣ی ژوئەنی ٢٠١٤ فەتوای پێکھاتنی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی عێراقی دەرکرد.