ئەندامێکی لێژنەی ئاسایشتی عێراق: ھێزەکانی ئەمریکی بوونێکی نادڵخوازن لە وڵاتی ئێمەدا
ئەندامێکی لێژنەی ئاسایشت و بەرەڤانیی پەرلەمانی عێراق ، ھێزە داگیرکەرەکانی ئەمریکای بە بوونێکی نادڵخواز لە ڕوانگەی تەواوی کۆمەڵانی خەڵکی عێراق زانی و ھێندێک چاوەڕاشی لەمەڕ بڕیاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ بردنە دەرەوەی ھێزەکانی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبی لە ناوچەی ئاسایشتیی «سەوز»ی بەغدا بەدرۆ خستەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «قاتیع ڕکابی» ئەندامی لێژنەی ئاسایشت و بەرەڤانیی پەرلەمانی عێراق ڕۆژی چوارشەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ «بەغدا ئەلیەوم» سەبارەت بە ڕەوشتی ئێستای ناوچەی ئاسایشتیی سەوز لە ناوەڕاستی بەغدا وتی: جم و جوڵی سەربازی لەنێو ئەم ناوچەیەدا ئاساییەو بە پێی گەڵاڵەی دابین کردنی ئاسایشت و پاراستنی ناوچەی ئاسایشتی ئەنجام دەگرێت و ھیچ جۆرە ھەنگاو یان تەگبیرێکی تازە یان جێگیر بوونی ھێزەکانی ئاسایشت لەم ناوچەیەدا لە ئارادا نییە.
ناوبراو لە بارەی ھێزەکانی ئەمریکیی سەقامگرتووی عێراقیش وتی: ئەگەر بێتو ئەم ھێزانە خاکی وڵاتەکەمان چۆڵ نەکەن، دیارە تاقمە خۆڕاگرەکان لە بارەی ئەو بەڵێنەی کە داویانە بەبڕشتانە دەجوڵێنەوە.
ڕکابی پێشی داگرت: ھێزەکانی ئەمریکی بوونێکی نادڵخوازن لە ڕووانگەی تەواوی کۆمەڵانی خەڵکی عێراقەوە.
ناوبراو وێڕای ڕەت کردنەوەی دەنگۆو چاوڕاکان سەبارەت بە بڕیاری برانەدەرەوەی ھێزەکانی حەشدی شەعبی لە ناوچەی سەوزی بەغدا وتی: «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیران و سەرکردەی گشتیی ھێزەچەکدارەکانی عێراق ھیچ بڕیارێکی بۆ بردنە دەرەوەی حەشدی شەعبی لە ناوچەی سەوز نەداوە.