تشرینی یه‌که‌م 15, 2020 14:10 Asia/Tehran
  • جێگری یه‌که‌می سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق: ھۆشیارزێباری دەبێ داوای لێبوردن بکات

حه‌سه‌ن که‌عبی جێگری یه‌که‌می سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لە ھۆشیار زێباری دەخوازێ داوای لێبوردن بکات.

بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی عێراق ، دوابەدوای ھەڵوێستەکانی  ھۆشیار زێباری لە بارەی حەشدی شەعبی و تۆمەتبار کردنی ئەم ڕێکخراوە دژی تیرۆرە بە ھێرشی سەر پارێزگای ھەولێر، ڕۆژی چوارشەممە «حه‌سه‌ن که‌عبی» جێگری یه‌که‌می سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق  له‌کۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌ماندا داوای له‌ هۆشیار زێباری وه‌زیری پێشوی دارایی عێراق و ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموکرات کرد کە لە بەر ئەو ھەڵوێستەی داوای لێبوردن بکات.

«حه‌سه‌ن که‌عبی» له‌میانه‌ی کۆبونه‌وه‌ی ڕۆژی ڕابردووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕایگەیاند: ده‌ستدرێژیی هیچ ده‌زگاو دامه‌زراوه‌یه‌کی فه‌رمی له‌ ده‌وڵه‌تی عێراق قبوڵ ناکه‌ین و سه‌رجه‌م لێدوانه‌کانی هۆشیار زێباریش ره‌ت ده‌که‌ینه‌وه‌.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد کە، پێویسته‌ هۆشیار زێباری داوای لێبوردن بکات له‌به‌رامبه‌ر خراپ وه‌سفکردنی حه‌شدی شه‌عبی که‌ چه‌ندین قوربانیان بۆ گه‌لی عێراق به‌خشیوه‌.

سەرپەیڤ