تشرینی یه‌که‌م 17, 2020 11:56 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندان لە بەردەم لقی پارتیی لە بەغدا، بینای نووسینگەی پارتیی سووتێندرا

خۆپیشاندانی كەسانی ناڕازیی لەبەردەم لقی پارتی لە بەغدا دەستیپێکرد.

  بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەیانی ئەمڕۆ شەمە خۆپیشاندانی کەسانی ناڕازی لە بەغدا لە بەردەم لقی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە بەغدا دەستیپێکرد.

وێنەکان نیشانی دەدات کە هێرش کراوەتە سەر نووسینگەی پارتی و سووتێندراوە.

هەروەها ناڕازیان وێنەکانی هۆشیار زێباری ئەندامی پارتی دیمۆکرات و وەزیری دەرەوەی پێشووی عێراقیان سووتاند.

زێباری لەم دواییانەدا سەبارەت بە هێرشی مووشەکی حەوتەی ڕابردوو بۆ سەر بنکەی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ سەر هەولێر، وتبووی حەشدی شەعبی هەر وەکوو داعش هێرشی مووشەکی کردووەتە سەر هەولێر.

سەرپەیڤ