تشرینی یه‌که‌م 17, 2020 14:07 Asia/Tehran
  • ھۆشیار زێباری لە وتەکانی لە بارەی حەشدی شەعبی پاشگەز بووەوە

دواى ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ شەممە لایه‌نگرانى حه‌شدی شەعبی هێرشیانکردەوە سەر لقى پێنجى پارتى و بارەگاکەیان سووتاند، هۆشیار زێبارى له‌ قسه‌کانى پاشگه‌زبۆوه‌و ڕایگەیاند:" که‌س ناتوانێت ده‌ستدرێژی بکاته‌سه‌ر قوربانییه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌وان هێزێکی جه‌نگاوه‌رن".

 

بە پێی ھەواڵێکی سپی میدیا ، هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی، لە چاوپێکەوێتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی (ئەلعەهد)ی سەر بە بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی هەق، رایگەیاندووە" من لە چاوپێکەوتنەکەمدا لەگەڵ کەناڵی (ئەلحوڕە) هێرشم نەکردەتەسەر حەشدی شەعبی".

زێباری ئەوەشی رونکردوەتەوە، حەشدی شەعبی هێزێکی جیهادییە و ناتوانرێت سوکایەتی پێبکرێت یاخود هێرش بکرێتە سەر قوربانیەکانی، پەیوەندییەکی مێژوویی بە حەشد و خەباتگێڕەکانیانەوە دەمانبەستێتەوە.

ڕۆژی ١٤ی ئەم مانگە لەسەر قسەکانی هۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی حەشدی شەعبیەوە، لەکۆبونەوەی پەرلەمانی عێراقدا گرژیی لە نێوان بەشێک لەپەرلەمانتارانی شیعە و پەرلەمانتارانی پارتی دروستبوو.

ئەمڕۆش لایەنگرانی حەشدی شەعبی لە بەغدا چوونە بەردەم لقی پێنجی پارتی و دوای خۆپیشاندان و وتافی ناڕەزایی چوونە ناو بارەگاکە و ئاگریان تێبەردا و سووتاندیان.

سەرپەیڤ