گەشتی کازمی بەرەو سێ وڵاتی ئەوروپایی دەستیپێکرد
سەرۆک وەزیرانی عێراق لەچوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ وڵاتانی ئەوروپا ئەمڕۆ یەکشەممە لەرێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداوە بەرەو فڕەنسا بەڕێکەوت و بڕیارە سەردانی وڵاتانی بریتانیا و ئەڵمانیاش بکات.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ مستەفا کازمی لەرێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداوە بەرەو فڕەنسا بەڕێکەوت و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە و سەرکردەکانی بریتانیا و ئەڵمانیا کۆببێتەوە و تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئەو وڵاتانە و چۆنیەتی بەرەوپێش بردنیان بکات.
پێشووتر فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، بە ئامانجی لابردنی عێراق لەناو لیستی وڵاتانی پاڵپشتیکاری تیرۆری یەکێتی ئەوروپا، پەرەپێدانی زیاتری توانای هێزە سەربازییەکانی عێراق، داواکردن لەپەرلەمانی ئەوروپی بۆ ناردنی چاودێر بۆ هەڵبژاردنەکان، سەرۆک وەزیران سەردانی وڵاتانی ئەوروپا دەکات.