کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی ھاوبەشی نێوان مێرکێڵ و کازمی
«مسته‌فا کازمی» سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ڕۆژی سێ شه‌ممه، له‌کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ «ئه‌نگێلا مێرکێڵ» سەرۆکی ئا‌ڵمانیا رایگه‌یاند: عێراق به دوای ئه‌وه‌دایه سود له ئه‌زمونی ئا‌ڵمانیا له بواری ئابوری وه‌ربگرێت.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق ،«مسته‌فا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق لە درێژەی گەشتەکەی بۆ ئەورووپا سەردانی ئاڵمانیای کرد‌و لەپاش کۆبوونەەوە لەگەڵ سەرۆکی ئەم وڵاتە له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامەوانی دا له‌گه‌ڵ «ئه‌نگێلا مێرکێڵ» له به‌رلین، ڕایگه‌یاند:"هاتوم بۆ به‌رلین بۆ دوپاتکردنه‌وه‌ی پابه‌ندبونه‌کانی عێراق به زیادکردنی په‌یوه‌ندییه‌کان و هاوبه‌شیی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا.
سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختیشی کرد: به‌ناوی حکومه‌ت و گه‌لی عێراقه‌وه، ده‌ستخۆشییه‌کی گه‌وره بۆ ئا‌ڵمانیا ده‌که‌م به‌مه‌به‌ستی هاوکاریکردنی عێراق بۆ دژه تیرۆر.
کازمی وتیشی: حکومه‌ته‌که‌ی به‌رنامه‌ی بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی ئابوری به‌ناوی وه‌ره‌قه‌ی سپی ده‌ستپێکردوه، له‌و روه‌شه‌وه سود له شاره‌زایی ئا‌ڵمانیا له‌و بواره و بواری هه‌واڵگری وه‌رده‌گرێت، ئا‌ڵمانیا وڵاتێکی گرنگه و عێراقیش به‌دوای هاوبه‌شییه‌کی گرنگدا ده‌گه‌ڕێت.
هاوکات، «ئه‌نگێلا مێرکێڵ»ی سەرۆکی ئاڵمانیاش رایگه‌یاند: هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختە له عێراق که هیوامان وایه له مانگی حوزه‌یراندا ئه‌نجام بدرێت، ده‌بێته هۆی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی متمانه بۆ سیسته‌می سیاسی گه‌لی عێراق.
ناوبراو وتیشی: ئه‌ڵمانیا به پلانێکی ئابوریی به‌رز و به‌هێزه‌وه پشتیوانی عێراق ده‌کات و له‌روی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆناشەوه پاڵپشت و پشتیوانی عێراق ده‌بن و پێشوازیش له‌و هه‌نگاوانه ده‌که‌ن که له‌ئێستادا به‌مه‌به‌ستی چاکسازی گیراونه‌ته‌به‌ر.