تشرینی یه‌که‌م 24, 2020 10:56 Asia/Tehran
  • قۆناغی چوارەمی هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی کۆچۆ دەست پێدەکات

وابڕیارە قۆناغی چوارەمی هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی گوندی کۆچۆ دەست پێدەکاتەوە.

 

فوئاد عوسمان، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوەکانی هەرێم رایگەیاندوە:" تیمی نیشتمانی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و دەزگای شەهیدانی عێراق قۆناغی چوارەمی هەڵدانەوەی گۆڕە بە کۆمەڵەکانی کۆچۆ دەستپێدەکەنەوە".

رونیشیکردوەتەوە:" لە ئێستادا گۆڕێکی تری بە کۆمەڵ لە حەوزێکی پەیمانگای سۆراخ لە شەنگال دۆزراوەتەوە، کە ڕووفاتی ٧٠ ژنی ئێزدی تێدایە و لەو حەوزەدا کۆمەڵکوژ کراون".

سەرپەیڤ