تشرینی یه‌که‌م 27, 2020 07:49 Asia/Tehran
  • داخوازیی عێراق لەمەڕ پەسەند کرانی یاسای نێونەتەوەیی بەتاوان زانینی سوکایەتی کردن بە ئایینەکان

کومەیساریای باڵای مافی مرۆڤی عێراق وێڕای ئیدانەکردنی سوکایەتی بە پێغەمبەری سەردار(ص)، داوای پەسەندکرانی یاسای نێونەتەوەیی کرد بۆ بەتاوان زانینی سوکایەتی کردن بە ئایینەکان.

کومەیساریای باڵای مافی مرۆڤی عێراق ڕۆژی دووشەممە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: بەردەوامیی وەھا ھەنگاوگەلێک بە واتای سوکایەتی و خەوشاندنی ھەستی موسڵمانانی جیھان و پێشێلکرانی ئاشکرای مافەکانیانە کە لە یاساکانی مافی مرۆڤ دا ڕاشکاوانە جەخت لە ئازادیی لە ئایین و ڕێزگرتن لە عیبادەت و ھێما دینییەکان کراوە.

بە پێی ئەم بەیاننامەیە، ئەم جیھانەی کە بەرەوڕووی گرفتی دژوارو ئاڵۆزییەکی قوڵە لەمەڕ بەرنگار بوونەوەی توندئاژۆیی، پێویستی بە یەکانگیر بوون و ھاوتەریب کردنی ھەوڵەکانە بۆ خەباتی دژی ئامانجی ڕەگەزپەرستانەو پێشگرتن بە ھەرچەشنە سوکایەتیکردنێک بە بیروڕاو ئایینەکانە لە ھەموو شوێنێکدا.

کومەیساریای باڵای مافی مرۆڤی عێراق داوای لە تەواوی ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان کردووە ئەرکی مرۆڤ دۆستانە، کۆمەڵایەتی و ئاکاریی خۆیان بۆ پێشگرتن بە سوکایەتیی بەردەوام بە پێغەمبەری سەردار(ص) و ئایینی ئیسلام ڕاپەڕێنن.

کومەیساریای باڵای مافی مرۆڤی عێراق داوای لە ھەموو بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی عێراقیش کرد کە لە ڕێگای پەیوەندییەکانیانەوە ئەم ھەنگاوە ڕەوشت نزمانەیە شەرمەزار کەن، چونکو چەسپاندنی مافی مرۆڤ لە ڕێگای ڕێزنان و ڕاگرتنی پیرۆزایەتیی ئایینەکان و پێغەمبەرانی ئیلاھی مەیسوور دەبێت.

سەرپەیڤ