تشرینی یه‌که‌م 29, 2020 13:46 Asia/Tehran
  • قۆڵبەستکرانی دوو تیرۆریستی داعشی لە باکووری عێراق

سەرچاوە عێراقییەکان شەوی پێنج شەممە باسی قۆڵبەست کرانی دوو تیرۆریستی داعشییان کرد لە پارێزگای «نەینەوا»ی باکووری ئەم وڵاتە.

کەناڵی «ئەلفۆرات»ی عێراق ڕایگەیاندووە، ئەم دوو تیرۆریستە لە ئۆپراسیۆنی ھێزەکانی عێراق لە ناوچەی ئەلڕەشیدی ساری موسڵ ناوەندی پارێزگای نەینەوا گیراون.

سەرباری شکست ھێنانی تاقمی تیرۆریستی داعش لە عێراق، ھێشتاش کۆمەڵێک لە ئەندامانی ئەم تاقمە ڕەشەکوژە  بۆ قەرەبوو کردنەوەی شکستەکانیان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی عێراق، ڕوویان لە کرداری تیرۆریستی و قەڵاچۆی خەڵکی سڤیلی شارە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە کردووە. 

تاقمی تیرۆریستی داعش لە ساڵی ٢٠١٤ دا بە پشتیوانیی دراڤی و سەربازیی ئەمریکاو هاوپەیمانە ڕۆژئاوایی و عەرەبییەکانی ئەم وڵاتە، لەوانە عەرەبستان و تورکیا، وێڕای پەلاماردانی عێراق دەستی گرت بە سەر بەشگەلێکی بەربڵاوی ناوچەکانی باکوورو ڕۆژئاوای ئەم وڵاتەو دڕندەکاریی زۆری ئەنجام دا. لەو کاتەوە هەتاکوو ئێستا هێزەکانی عێراق بە یارمەتیی حەشدی شەعبی و هێزی پێشمەرگە و یارمەتییە موستەشارییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران زۆرێک لە ناوچەداگیر کراوەکانیان  لە تیرۆریستانی داعش سەندووەتەوەو لە کردەوەدا کاری داعش لە عێراق دا کۆتایی پێ هاتووە.

سەرپەیڤ