تشرینی دووه‌م 03, 2020 18:26 Asia/Tehran
  • چاودێری کردنی جم و جوڵە ئاسمانییەکانی ئەمریکا لە عێراق دا لە لایەن ھێزەکانی خۆڕاگرییەوە

بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی «عەسائیبی ئەھلی حەق»ی عێراق باسی چاودێریی جم و جوڵە ئاسمانییەکانی ئەمریکا لە عێراقی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «مەحمود ڕوبەیعی» ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامی «عەسائیبی ئەھلی حەق»ی عێراق ئەمڕۆ سێ شەممە جەختی کرد، وای ھەڵدەگرت کە دەوڵەتی عێراق بە پێی بەڵێنمەندییەکانی چاودێریی جم و جوڵە ئاسمانییەکانی ئەو وڵاتە بکات، کەچی بەداخەوە ئەم کارە نەکراوە.

«ڕوبەیعی» بە دەربڕینی ئەمەی کە ھێزەکانی ئەمریکی بە بینین و تێگەییشتن لە گەشەی تواناییەکانی خۆڕاگریی ئیسلامیی عێراق حەپەساون و وتیشی: عێراق دەبێ بۆ بەرنگار بوونەوەی ھەرچەشنە مەترسییەک دژی دەستەڵاتی وڵات ئامادەو ھێزمەند بێت.

بەرلەمەش «گوردانەکانی حیزبوڵڵا» و «ھاوپەیمانیی فەتح»ی عێراق وێڕای ئاماژە کردن بە چاودێری کردنی جم و جوڵی فڕۆکەکانی ئەمریکا لە ئاسمانی ئەم وڵاتە، جەختیان کرد بوو لە سەر کۆتایی ھێنان بە ئامادە بوونی سەربازیی ئەمریکا لە عێراق.

سەرپەیڤ