تشرینی دووه‌م 03, 2020 20:22 Asia/Tehran
  • گیرانی ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بە تۆمەتی گەندەڵی

ئەنجومەنی باڵای دادی عێراق باسی گیرانی ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتەی کرد بە تۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل و گەندەڵیی ئیداری.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ھەواڵیی ڕووسیا ئەلیەوم،ئەنجومەنی باڵای دادی عێراق ئەمڕۆ سێ شەممە لە ئاگاداری نامەیەک دا ڕایگەیاند: بە پێی ئەو سکاڵایانەی کە ئاراستەی لێژنەی بەدواداچوونی ھەمیشەیی دژی «ڕەعد موحسین غازی شەبیب حارس» ڕاوێژکاری «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق کراوە، ئەم ئەنجومەنە بڕیاری گرتنی بۆ ناوبراو دەرکردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی لێژنەی ڕاستبێژیی پەرلەمانی عێراق، لە کاتی چالاکیی «ڕەعد حارس»دا وەک نوێنەرو ڕاوێژکار لە وەزارەتی کارەبا، نزیکەی ٥٠ میایارد دۆلاری بۆ گرێبەست و سەوداکان خەرج کردووە کەچی ئەو خەرج و بەرجانە ھیچ دەرەنجامێکیان بێجگە لە شڵەژانی زیاتری ڕەوشتی کارەبا لە عێراق دا نەبووە.

«ڕەعد حارس»  لە سەردەمی سەرۆکایەتیی «حەیدەر عەبادی» بەسەر ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقیش لە پۆستەکەی وەلانرابوو و میدیاکانی عێراق ناسناوی «دێوزمەی گەندەڵی»یان دابوویە.

سەرپەیڤ