تشرینی دووه‌م 04, 2020 09:34 Asia/Tehran
  • ڕاوێژی جێگری وەزیری بەرەڤانیی ئێران و ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتیمانیی عێراق

جێگری وەزیری بەرەڤانی و پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتیمانیی عێراق لە بەغدا چاویان بە یەکتر کەوت و سەبارەت بە ڕێگاکانی بەرز کردنەوەی ئاستی پەیوەندیی نێوان دوو وڵات لە بواری جۆربەجۆردا وتووێژیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ئیرنا، سەرداری سەرتیپ «قاسم تەقی زادە» جێگری وەزیری بەرەڤانی و پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دیدار لەگەڵ «قاسم ئەلئەعرەجی» ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتیمانیی عێراق وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران ھەر بەوچەشنەی کە لە شەڕی دژی داعش لە تەنیشتی عێراق دا وەستا، لە قۆناغی بنیاتنانەوەش لە تەنیشتی ئەم وڵاتەدا دەبێت.

سەردار «تەقی زادە» وێڕای ئاماژە کردن بە تواناییەکانی ئێران لە بواری پیشەسازی وتیشی: ئێران ئامادەیە ئەم تواناییە بخاتە بەر دەستی سوپاو ھێزە ئاسایشتییەکانی عێراق.

جێگری وەزیری بەرەڤانی و پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی: ئێران توانیویەتی ڕەوتی بارستایی و توانایی بەرگریکارانەی لە بواری پیشەسازیی ناسەربازیش لەوانە بەشەکانی ترۆمبیل چێکردن، فڕۆکەو پترۆشیمی خێراکاتەوەو ھەر بۆیە لەم بارەیەوە ھەلی پاڵپشتی کردن لە عێراقیش دەڕەخسێت.

«قاسم ئەلئەعرەجی» ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتیمانیی عێراقیش لەم دیدارەدا جەختی کرد لە پەیوەندیی ھەرەباش و قوڵی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و عێراق و وتیشی: ھاوکاری لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران دەبێتە ھۆی بەرز بوونەوەی ئاستی سەقام و ئاسایشت لە ناوچەکەدا.

سەردار «تەقی زادە» بە سەرۆکایەتیی شاندێک ڕۆژی سێ شەممە بەمەبەستی دیدارووتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی عێراقی گەییشتە بەغدا.

سەرپەیڤ