تشرینی دووه‌م 05, 2020 11:42 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی بەغدا بەرامبەر بە ھێرشەکانی پەکەکە بۆ سەر باکووری عێراق

دەوڵەتی بەغدا وێڕای ئیدانەکردنی ھێرشەکانی چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بۆ سەر ھێزەکانی پێشمەرگە، ئەو ھێرشانەی بە پێشێلکەری سەروەری و دەستەڵاتی عێراق زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، دەوڵەتی عێراق ڕۆژی پێنج شەممە ڕایگەیاند: تەگبیرێک دەکات بۆ ئەوەی ڕێگر بێت لە بەر دەم ھێرشی پەکەکە بۆ سەر باکووری عێراق، ھێرشێک کە لە ڕاستی دا پێشێلکەری ئاسایشت و سەروەریی ئەم وڵاتەیە.

ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی ھەرێمی کوردستانی عێراقیش وێڕای ئیدانە کردنی ھێرشی سەربازیی «پەکەکە» بۆ سەر باکووری عێراق، ئەو ھێرشانەی بە ھەنگاوێکی دژی تەواوی جەماوەری کوردستانی عێراق زانیوە.

چەکدارانی «پەکەکە» بە قۆستنەوەی ڕەوشتی ئێستای وڵات، لە بڕێک لە ناوچەکانی باکوورو باکووری ڕۆژئاوای عێراق بنکەی سەربازیی پێکھێناوە.

چەکدارانی «پەکەکە»ھەروەھا بەردەوام لەگەڵ ھێزەکانی تورکیاش دا خەریکی تێکھەڵچوونە.

سەرپەیڤ