نەخشەرێگەی سەدر بۆ رێککەوتنی هەرێم و بەغدا
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر دەسپێشخەرییەکی 16 خاڵی بۆ چارەسەرکردنی کێشە داراییەکانی عێراق خستوەتەرو.
سەدر داوایکردوە، هەنگاوبنرێت بە ئامانجی پێشخستنی کەرتى کشتوکاڵى، ئاسانکارى قەرزکردن لەبانکەکان، لێپرسینەوە لە گەندەڵکاران و سەندنى باجى گومرگەکان و گەشتوگوزارى و چەندین خاڵی دیکە.
سەدر بەپێویستی زانیوە، سود له رێککه‌وتننامه‌که‌ی به‌غدا و چین ببرینرێت که له‌سه‌رده‌می عادل عه‌بدولمه‌هدی، سەرۆکوەزیرانی پێشوی عێراق واژۆکراوه.
لەبەشێکی دیکەی نوسینەکەیدا راشیگەیاندوە،"په‌نابردن بۆ قه‌رزکردن به‌مه‌به‌ستی پڕکردنه‌وه‌ی کورتهێنانی دارایی، ده‌بێته‌هۆی داڕمانی زیاتری دراوی عێراقی و قوڵبونه‌وه‌ی قه‌یرانی دارایی و وڵات ده‌خاته ژێر باری قه‌رزێکی زۆر و فشاری سیاسییه‌وه.
هاوکات بە پێویستی زانیوە دەستێکی پاک داهاتەکانی ئاو و کارەبا و خزمەتگوزارییە گشتییەکانی دیکە وەربگرێت بۆ زیادکردنی داهات.
سەرۆکی رەوتی سەدر باسی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و به‌غدا کردوه و نوسیویەتی،"یه‌کێک له چاره‌سه‌ره‌کان رێککه‌وتنی نێوان حکومه‌تی ناوه‌ندی و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه له‌سه‌ر کێشه هه‌ڵواسراوه‌کان، له‌وانه ئه‌و نه‌وته‌ی له هه‌رێمی کوردستان ده‌رده‌هێنرێت".