تشرینی دووه‌م 10, 2020 12:01 Asia/Tehran
  • تەقینەوە لە سەلاحەددینی عێراق دا حەوت کوژراوو برینداری لێ کەوتەوە

تەقینەوە لە پارێزگای سەلاحەددینی عێراق حەوت کوژراوو برینداری لێ کەوتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی قودس نیوز، ھەگبەیەک تەقەمەنی ڕۆژی دووشەممە لە گوندی «بلکانە»ی شاری توزخورماتو بە ڕووی ھێزەکانی حەشدی شەعبی و پۆلیسی پاراستنی دامەزراوە نەوتییەکانی «سەلاحەددینی عێراق» تەقییەوە کە لە ئەنجام دا دوو پۆلیسس عێراقی کوژران و حەوت کەس لە چەکدارانی حەشدی شەعبیش بریندار بوون.

کاربەدەستێکی ئاسایشتیی عێراق ڕایگەیاند: چەکدارانی نەناسراو شەوی دووشەممەش بەرەو بینۆگەی «سەیید دەروێش» لەو بینوۆگانەی چاودێریی سوپای عێراق و ھێزەکانی حەشدی عەشایەری لە ناوچەی ڕزوانییەی گوندی «ئەلخەماس بەغداد» تەقەیان کرد کە لە ئەنجلم دا پێنج کەس لە ھێزەکانی عەشایەر و شەش کەسی سڤیل کوژران و دووکەسی دیکەش یبریندار بوون.

سەرپەیڤ