تشرینی دووه‌م 15, 2020 14:29 Asia/Tehran
  • تۆڕێکی تیرۆرستی له‌ خانه‌قین ده‌ستگیرکرا

تاڵب موسه‌وی فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌کانی پارێزگای دیاله‌ ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ رایگه‌یاند ، گه‌وره‌ترین تۆڕی تیرۆریستیان له‌قه‌زای خانه‌قین ده‌ستگیرکردوه‌ که‌ ده‌ستیان له‌کوشتن و به‌ئامانجگرتنی هاوڵاتیاندا هه‌بووه‌.

تاڵب موسه‌وی رایگەیاند ، هێزێک له‌ لیوا 23ی فیرقه‌ی دوی حه‌شدی شه‌عبی، گه‌وره‌ترین تۆڕی تیرۆریستیان ده‌ستگیرکردوه‌ که‌ شانه‌ی نوستوی رێکخراوی چه‌کداری داعش بوون، له‌ کرده‌وه‌کانیاندا هاوڵاتیانیان کردوه‌ته‌ ئامانج.

وتیشی، "ئه‌و تۆڕه‌ تیرۆرستیه‌ی ده‌ستگیرکراون به‌نیازبون له‌ ناوچه‌کانی قه‌زای خانه‌قین کرده‌وه‌ی تیرۆریستی ئه‌نجامبده‌ن، له‌ ڕۆژانی رابردووشدا ده‌ست به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ک چه‌ک و که‌ره‌سته‌داگیراوه‌ که‌ به‌نیازبوون کرده‌وه‌که‌ی پێ ئه‌نجامبده‌ن".

فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌کانی پارێزگای دیاله‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد، ئۆپراسیۆنه‌کانیان له‌به‌رامبه‌ر چه‌کدارانی رێکخراوی داعش به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌به‌دواداچوونی به‌رده‌وامدا ده‌بن.

سەرپەیڤ