تشرینی دووه‌م 16, 2020 08:33 Asia/Tehran
  • پێداگریی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەسەر بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنەکان لە کاتی دیاریکراودا

سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی کرد لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژرادنەکانی بەروەختی پەرلەمانی لەو وڵاتە لە کاتی دیاریکراو واتە شەشی ژوئەنی 2021.

 

 مستەفا کازمی  سەرۆک وەزیرانی عێراق  ڕۆژی یەکشەمە  بەڕێوە چوونی  هەڵبژاردنەکانی  بەروەختی پەرلەمانی  بە ئەرکی حکومەت و ویستی  خەڵک و ڕاپەڕینی  ئوکتوبری  ئێراق زانی و بە هەموو وەزاڕەتخانە و دامەزراوە دەوڵەتیەکان فەرمانی دا تا لەمپەرە ئیداریەکانی بەردەم کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان لەسەررێگا لابەن .

دوای خوپیشاندان و ناڕەزایەتیەکانی خەڵکی ئێراق لە مانگی ئوکتوبر،  پەرلەمانی ئەو وڵاتە بەمەبەستی هێورکردنەوەی ناڕازیان بەڵێنی دانانی یاسای نوێی هەڵبژاردنەکان و بەڕێوە چوونی هەڵبژرادنی بەروەختی دا .

مستەفا کازمییش دوای چەند مانگ لە هەڵبژێردرانی وەک  سەروک وەزیرانی نوێ ، کاتی هەڵبژاردنەکانی بەروەختی بە شەشەمی ژوئەن ڕاگەیاند .

سەرپەیڤ