هێرشە مووشەکییەکەی شەوی ڕابردوو بۆ سەر ناوچەی سەوزی بەغدا 6 قوربانیی لێکەوتەوە
شانه‌ی راگه‌یاندنی سه‌ربازیی عێراق رایگه‌یاند، به‌هۆی هێرشه مووشه‌کیه‌که‌ی شه‌وی رابردوی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غداوه، منداڵێک گیانی له‌ده‌ست داوه و پێنج که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شانه‌ی راگه‌یاندنی سه‌ربازی له به‌یاننامه‌یێکدا بڵاویکرده‌وه، دره‌نگانی شه‌وی رابردوو حه‌وت مووشه‌ک ئاراسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وز کران، سێ له مووشه‌که‌کان که‌وتوونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی سه‌وز، یه‌کێکیان له شاری پزیشکان، یه‌کێکی دیکه‌یان له به‌رده‌م پارکی زه‌ورا، سێیه‌م مووشه‌کیشیان له‌ئاسماندا ته‌قیوه‌ته‌وه و سه‌رچاوه‌ی مووشه‌که‌کانیش گه‌ڕه‌کی "ئه‌مینی دووه‌م" بووه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌که، له‌ئه‌نجامی مووشه‌که‌کان، منداڵێک گیانی له‌ده‌ست داوه و پێنج که‌سی دیکه‌ش برینداربوون که سه‌رجه‌میان هاوڵاتی مه‌ده‌نین.
هاوکات کەناڵی فەرمیی گرووپی چەکداریی یارانی ئەشکەوت (ئەسحاب ئەلکەهف) بڵاویکردەوە، هێرشەکەی سەر بنکەی سەربازی باڵیوزخانەی ئەمریکا لەلایەن ئەسحاب ئەلکەهف-ەوە ئەنجام دراوە، لە تۆڵەی دەستگیرکردنی سێ ئەندامی گروپەکە لە فەللووجە لەلایەن ئەمریکاوە.