تشرینی دووه‌م 18, 2020 21:34 Asia/Tehran
  • هێزەکانی ئەمریکا بە تەواوەتی لە عێراق دەکشێنەو

وەزیری دەرەوەی عیراق ڕایگەیاند، بەغدا و واشنتن گەیشتوونەتە ڕێککەوتن بۆ پاشەکشەپێکردنی 500 سەرباز لە هێزەکانی ئەمریکا لە عیراق، بەمشیوەیە کۆی گشتی هێزەکانی ئەمریکا لە عیراقدا بۆ 2500 سەرباز کەمدەبێتەوە.

فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عیراق، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند"لە پەیوەندییە گرنگەکەی نێوان مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عیراق و مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ڕێککەوتن لەسەر ڕاگەیاندنی پاشەکشەپێکردنی 500 سەربازی هێزەکانی ئەمریکا کرا لە عیراق، بەمشێوەیە تەنیا 2500 سەربازی ئەمریکایى لە عیراقدا دەمێننەوە".

بە وتەی وەزیری دەرەوەی عیراق"چوینەتە قۆناغی چوارەم و کۆتایی لەبارەی پاشەکشەکردنی هێزەکانی ئەمریکا، لەم قۆناغەشدا باس لە پاشەکشەکردنی تەواوەتی ئەو هێزانە و کۆتایی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان دەکەین کە بوون و ئەرکی ئەو هێزانەی لە وڵاتدا هێشتبۆوە".

فوئاد حسێن دەڵێت”ئەم هێزەی ئەمریکا کە لەئێستادا لە عیراقدا ماوەتەوە، هێزێکی شەڕکەر نییە و بۆ مەبەستی ڕاوێژ و مەشقکردن بە هێزە ئەمنییەکانی عیراق لە وڵاتدا ماوەتەوە”.

سەرپەیڤ