تشرینی دووه‌م 19, 2020 08:29 Asia/Tehran
  • ھێزە ئاسایشتییەکانی عێراق زەبرێکی قورسیان لە داعش وەشاند

ھێزەکانی ڕێکخراوەی «حەشدی شەعبی» و ھێزەکانی سوپاو پۆلیسی عێراق ڕۆژی چوارشەممە لە ھەڵمەتێکی جیاجیادا لە پارێزگاکانی دیالەو سەلاحەددین زەبرێکی قورسیان لە بەرماوەکانی تاقمی تیرۆریستیی داعش وەشاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «موحەممەد تەمیمی» لە فەرماندەرانی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی عێراق وتی: ھێزەکانی ئەم ڕێکخراوەیە بە دانانی بۆسە لە سەر ڕێگای دەورییەکی گەڕۆکی چەکدارە تیرۆریستەکانی داعش لە جاددەی پەیوەندیدەری باکووری ناوچەی میقدادایە لە پارێزگای دیالە، لەگەڵیاندا تێکھەڵچوون.

ناوبراو وتیشی: لەو بۆسەیەدا زەبرێکی قورس لە تیرۆریستانی داعش کەوت و ئۆپراسیۆنەکەش بۆ ڕاوەدونانی بەرماوەکانی داعش ھەروا بەردەوامە.

سەرچاوەیەکی ئاسایشتی لە عێراق لە پارێزگای دیالەش لە وتووێژ لەگەڵ میدیاکانی عێراقی باسی ھەڵمەتی ھێزە ھاوبەشەکانی سوپاو پۆلیسی کرد بۆ سەر مۆڵگەیەکی گرینگی تیرۆریستانی داعش لە سنووری نێوان پارێزگاکانی دیالەو سەلاحەددین.

سەرپەیڤ