تشرینی دووه‌م 19, 2020 17:54 Asia/Tehran
  • تاقمە عێراقییەکان: بەکرێگیراوانی ئەمریکی ھۆکاری ھێرشی موشەکیی سەر ناوچەی سەوزی بەغدان

تاقمە خۆڕاگرەکانی عێراق بەکرێگیراوانی ئەمریکی بە ھۆکاری ھێرشی موشەکیی سەرناوچەی سەوزی بەغدا دەزانن و ڕایانگەیاندووە، ئەم ھێرشانە ھەوڵدانێکە بۆ شاردنەوەی شکستھێنانی دۆناڵد ترەمپ لە ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئەمریکا.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا،تاقمە خۆڕاگرەکانی عێراق ئەمڕۆپێنج شەممە ڕایانگەیاند: ئەگەر بیانەوێ لە ھێزەکانی ئەمریکاو بنکەکانیان تۆڵە بکەنەوە، توانایان لەوە زیاترە کە بە چەند موشەکێکی کاتیۆشا ئەو کارە بکەن.

کەتائیبی حیزبوڵڵای عێراق جەختی لەوە کردەوە کە، ھێرشی سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا بۆ شاردنەوەی قەیرانە نێوخۆییەکانی ئەمریکاو گەمژەیی و دۆش دامانی بەکرێگیراوانی ئەمریکایە.

«عودەی عواد» نوێنەری فراکسیۆنی «سادیقون» سەربە تاقمی خۆڕاگریی ئیسلامیی عەسائیبی ئەھلی حەق، کەسانی سەرەڕۆو نەزان و بەکرێگیراوانی ترەمپی بە ھۆکارانی پشت پەردەی ھێزشەکانی ئەم دواییەی سەر ناوچەی سەوزی بەغدا زانی و ھەرچەشنە پەیوەندییەکی تاقمە خۆڕاگرەکان لەگەڵ ئەم بابەتەی ڕەت کردەوە.

«کەتائیبی سەییدۆششۆھەدا»ی عێراقیش وێرای ئاماژە کردن بەمەی کە مۆڵەتی تاقمە خۆڕاگرەکان بە ئەمریکا بۆ کشانەوەی ھێزەکانی لە عێراق ھەتاھەتایی نییە، وتی: ئەم تاقمانە ھێرشی ئەم دواییە بۆ سەر ناوچەی سەوزیان ئەنجام نەداوە.

سەرپەیڤ