تشرینی دووه‌م 19, 2020 20:46 Asia/Tehran
  • ئۆپراسیۆنی بەربڵاوی حەشدی شەعبی لە پارێزگای کەرکوکی عێراق

ھێزەکانی ھاوبەشی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبی، سوپاو پۆلیسی عێراق ئۆپراسیۆنێکی بەربڵاویان لە بەرزاییەکانی حەمرین لە پارێزگای کەرکوک لە باکووری ئەم وڵاتە دژی بەرماوەکانی داعش دەست پێ کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سەرلەشکر «یەحیا ڕەسوڵ» وتەبێزی سەرکردایەتیی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕایگەیاند: لەشکری پێنجەمی سەوادەی عێراق بە پاڵپشتی ھێزەکانی حەشدی شەعبی و عەشایەرو ھێزەکانی پۆلیسی ناوچەی «ئەلعەزیم»، ئۆپراسیۆنێکی پێش دەستانەیان دژی بەرماوەکانی تاقمی تیرۆریستی داعش لە بەرزاییەکانی حەمرین لە کەرکوک دەست پێ کرد.

«ڕەسوڵ» پێشی داگرت: ھێزە ھاوبەشەکانی ئاسایشتی عێراق ھەتا ئێستا ژمارەیەک لە گوندەکانیان لە ناوچەی کەرکوک پشکنیوەو پێنج بنکەی بەرماوەکانی داعشیان لەنێو بردووەو چوار بۆمباشیان دۆزیوەتەوەو پوچەڵیان کردوونەتەوە.

ھاوکات یەکەی ھەواڵگریی پۆلیسی عێراق ڕایگەیاند: ئەندامانی شانەیەکی چوار کەسەی داعش لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی پارێزگای کەرکوک قۆڵبەست کراون.

سەرپەیڤ