تشرینی دووه‌م 25, 2020 05:08 Asia/Tehran
  • عەممار حەکیم: وتووێژ ڕێگاچارەی سەرەکیی پاوەجێیی لە ڕۆژئاوای ئاسیایە

ڕابەری «ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانی»ی عێراق وتووێژ لە نێوان وڵاتانی ڕێگایەکی سەرەکی زانی بۆ پێکھێنانی سەقام و ئەھوەنی لە ناوچەکەدا.

بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ھەواڵدەریی «بەغدا ئەلیەوم» سەیید عەممار حەکیم ڕۆژی سێ شەممە لەگەڵ «ماتیۆ تولێر» باڵوێزی ئەمریکا لە عێراق دیدارووتووێژی کرد.

نووسینگەی «عەممار حەکیم» لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: لە ڕەوتی ئەم دیدارەدا، پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکاو لێکدرایەوەو لە سەر پەرە پێ دانیشی لە ئاراستەی خزمەتکردنی دوو وڵات و پارێزرانی سەروەریی عێراق جەخت کرا.

حەکیم لە دیدارەکەدا ھاوپەیمانیی واوەحیزبیی بە دەلاقەیەک زانی بۆ چارەسەریی قەیرانی عێراق و وەک ئاڵوگۆڕێکی ستڕاتژی لێکی دایەوە لە ھاوکێشە سیاسییەکانی ئەم وڵاتەدا.

ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق ھەروەھا لە سەر گرینگایەتیی وتووێژ و چڕ بوونەوە لە سەر خاڵە ھاوبەشەکانی نێوان وڵاتانی ناوچەکە پێی داگرت.

سەرپەیڤ