ئانڕوا: ئیسرایییل بەنیازی کپکردنەوەی دەنگی ئێمەیە
کۆمیسەری گشتیی ئانڕوا بە ئاماژە بە جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە بە ئاماژە بەوەی کە ڕادەی قوربانی بوونی فەرمانبەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە مێژوودا بێوێنەیە، وتیشی: ڕژێمی داگیرکەر هەوڵ دەدا دەنگە پشتیوانەکان کپ بکاتەوە.
«فیلیپ لازارینی» کۆمیسەری گشتیی ئاژانسی کاردیتنەوە و فریاگوزاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئاوارە فەلەستینییەکان (ئانڕوا) لە وتووێژێکدا وتی: پەلامارەکانی دژ بە ئانڕوا تەنیا پەلاماردانی ئەم ئاژانسە نییە، بەڵکوو پەلاماردانی ناوەندێکە کە برەوپێدەری ڕێزگرتن لە یاساو ڕێسا نێودەوڵەتییە مرۆڤدۆستانەکان و ئایدیای جیهانێکی یاسامەندە.
لازارینی وتیشی: کاتێک شەڕ دەبێتە شەڕێکی پڕوپاگەندایی و یان شەڕێکی گێڕانەوەیی، ئەوکات ئاساییە کە پەیامنێران و ڕۆژنامەوانانی نێودەوڵەتی لە مەیداندا نەبن. ئیسراییل ئێستایش هەر هەوڵ دەدات ئەو دەنگە ڕاشکاو و بەرزەی کپ بکاتەوە کە بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان ماوەتەوە.