بەرنامەی ئەتۆمی ئێران لە ژێری تووندترین سیستمی چاودێری و تاقیکردنەوەی ڕاستیدایە
نوێنەری هەمیشەیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی سەقامگیر لە ڤیەنا جەختی کرد؛بەرنامەی ئاشتیانەی ئەتۆمیی ئێران لە ژێری توندترین چاودێری و سیستەمی تاقیکردنەوەی ڕاستییەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمیدایە.
موحسین نەزیری ئەسڵ لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی بڕیاردەراندا ئاماژەی کردە سەفەری بەڕێوبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی بۆ تاران و دیداری لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای ئێران و هیوای خواست ئەم پێوەندی و ڕاهاتنانە ڕێگا بکاتەوە بۆ بەهێزترکردنی هاوکاریی بەرامبەر و ئەرێنی لە ئاراستەی چارەسەرکردنی دوو کێشەی چارەسەنەکراو، هەنگاونان بەرەو ڕەوشێکی باشتر لەسەر بنەمای ئامانجە دیاریکراوەکان لە جاڕنامەی ئاژانسدا.
باڵوێزی ئێران لە بنکەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ڕەتکردنەوەی بانگەشە و تۆمەکەکانی دژ بە ئێران کە لە سەر بنەمای هەندێ زانیاری و دەیتای ساختە هاتوونەتە ئاراوە، وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوام دەبێ لە هاریکاریی تەکنیکی بنیاتنەری خۆی لەگەڵ ئاژانس لە چوارچێوی ماف و بەڵێن و ئەستۆگرێکانی خۆی بە پێی پەیمانی قەدەغەی پەرەی چەکی ئەتۆمی و ڕێککەوتننامەی تۆکمەی سیستەمی چاودێری و کۆنترۆڵ و بەرنامەی ئاشتیانەی ئەتۆمیی ئێران لە ژێر تووندترین چاودێری و هەروەها سیستەمی تاقیکردنەوەی ڕاستییەکاندایە.
ناوبراو وتیشی: دەرکردنی بڕیارنامەی دژ بە ئێران، سەرباری هەموو هاوکاری و ڕاهاتنەکانی ئێران لەگەڵ ئاژانس، هیچ چەشنە پاساوێکی تەکنیکی و یاسایی بۆ نییە.