ژینۆساید لە چوارسەد و چواردەیەمین ڕۆژدا؛ وشدار لەحاند پەککەوتنی نەخۆشخانەکانی غەززە
لە چوارسەد و چواردەیەمین ڕۆژی ژینۆسایدی زایۆنییەکان لە کەرتی غەززە سوپای تیرۆر درێژەی دا بە پەلامارە دڕندانەکانی دژ بە فەلەستینییەکان و پەلامارەکانی بۆ سەر ناوەندە دەرمانییەکانی غەززەیشی تووندتر کردەوە.
سوپای تیرۆری ڕژێمی زایۆنی لە چوارسەد و چواردەیەمین ڕۆژی ژینۆسایدی خۆیدا لە کەرتی غەززە چەندین ماڵی لە ناوچەکانی ئەزەیتوون و ئۆردوگای نوسەیرات بۆردومان کرد. هەروەها درۆنە جەنگییەکانی ئیسراییل نەخۆشخانەی "کەماڵ عەدوان"ـیان لە "بەیت لاهیا" بۆ دووەم جار لە ڕۆژی پێنجشەممەوە بۆردومان کرد کە بە هۆیەوە پزشکێک بریندار بوو، هەروەها ژمارێک لە سەردانکەرانی ئەم نەخۆشخانەیەش بە هۆی ئەم بۆردومانەوە بریندار بوون.
سوپای ڕژێمی زایۆنی لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری رابردوودا بە ئەنجامدانی چەندین جەنایەت لە کەرتی غەززە ١٢٠ فەلەستینیی شەهید و ٢٠٥ کەسیشی بریندار کرد.
ژماری شەهیدانی کەرتی غەززە لە ٧ی ئۆکتۆبری ساڵی ٢٠٢٣ لە سنووری ٤٤ هەزار و ١٧٦ کەسیش تێپەڕیوە.
وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین لە غەززە هەروەها وشداری دا سەبارەت بە ڕاگیردرانی چالاکیی نەخۆشخانەکانی غەززە لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری داهاتوودا ، لەبەر کەمبوونی سووتەمەنی بە هۆی پێشگریکردنی ئیسراییل بە گەیشتنی سووتەمەنی بە غەززە.