تشرینی دووه‌م 27, 2020 07:47 Asia/Tehran
  • وازھێنانی وتەبێژی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق

سەرچاوە میدیاییەکان باسی کشانەوەی «ئەحمەد مەلا تەلال» وتەبێژی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پۆستەکەیان کردووە.

«ئەحمەد مەلا تەلال» ڕۆژی پێنج شەممە لە پەیامێکی توییتێری دا کشانەوەی خۆی لە پۆستی وتەبێژی نووسینگەی «موستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراقی کرد.

«ئەحمەد مەلا تەلال» لەو پەیامەدا ڕایگەیاندووە: لەم ماوەیەدا وەکو نیشتیمانپەروەرێک و بەو پەڕی نیازپاکییەوە ئەرکی خۆی بەجێ ھێناوە.

«موستەفا کازمی» ٢٣ی ژوئەن، «ئەحمەد مەلا تەلال»ی بۆ پۆستی وتەبێژی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق دیاری کرد.

پێشتر بڕێک لە سەرچاوە ھەواڵدەرییەکان باسی ھەگەری وەلانرانی «ئەحمەد مەلا تەلال»یان کردبوو لە لایەن کەزمییەوە.

سەرپەیڤ