تشرینی دووه‌م 27, 2020 12:08 Asia/Tehran
  • بەرھەڵستی حەشدی شەعبی لە بەرامبەر ھێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر شاری سامەڕە

ھێزەکانی حەشدی شەعبی شەوی ھەینی ھەوڵی چەکدارانی تاقمی تیرۆریستی داعشیان لە مەڕ پەلاماردانی شاری سامەڕە لە پارێزگای «سەلاحەددین»ی باکووری ئەم وڵاتە پوچەڵ کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی تەسنیم، حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: ھێزەکانی ئەم ڕێکخراوەیە ھێرشی چەکدارانی تاقمی تیرۆریستی داعش بۆ سەر ناوچەی «تەلە زەھەب» لە باشووری شاری سامەڕەیان بەرپەرچ دایەوەو تیرۆریستانیشیان ناچار بە ھەڵاتن کرد.

سەرباری شکست ھێنانی تاقمی تیرۆریستی داعش لە عێراق، ھێشتا کۆمەڵێک لە ئەندامانی ئەم تاقمە تیرۆریستییە لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتەدا ئامادەن و بە شێوەیەکی پرش و بڵاو کاری تیرۆریستی ئەنجام دەدەن.

تاقمی تیرۆریستی داعش لە ساڵی ٢٠١٤ دا بە پشتیوانیی دراڤی و سەربازیی ئەمریکاو هاوپەیمانە ڕۆژئاوایی و عەرەبییەکانی ئەم وڵاتە، لەوانە عەرەبستان و تورکیا، وێڕای پەلاماردانی عێراق دەستی گرت بە سەر بەشگەلێکی بەربڵاوی ناوچەکانی باکوورو ڕۆژئاوای ئەم وڵاتەو دڕندەکاریی زۆری ئەنجام دا. دوابەدوای ئەوەش دەوڵەتی عێراق داوای لە ئێران کرد ھەتا لە خەباتی دژی تیرۆریزم یارمەتیی بەغدا بدات.

سەرپەیڤ