ناسینەوەی شوناسی 104 تەرمی دۆزراوە لە گۆڕە بەکۆمەڵەکانی شنگاڵ
دادپزیشکیی بەغدا ؛ شوناسی 104 تەرمی دۆزراوە لە گۆڕە بەکۆمەڵەکانی ئێزدیەکانی قوربانیی جەنایەتەکانی داعش لە شنگالی ناسیەوە و ڕایگەیاند.
یەکێک لە ئەندامانی لیژنەی لێکۆڵینەوە و کۆکردنەوەی بەڵگەی جەنایەتەکانی داعش لە پارێزگای دهۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند داد پزیشکیی بەغدا شوناسی 104 تەرمی دۆزراوە لە گۆڕە بە کۆمەڵەکانی شنگاڵی ناسیەوە و ڕایگەیاندووە .
فەلاح حەسەن یەکێک لە ئەندامانی لیژنەی لێکوڵینەوە و کۆکردنەوەی بەڵگەکان لە پارێزگای دهۆک وتی : ماوەیەک لەمەوبەر تەرمی 124 کەس لە گۆڕە بە کۆمەڵەکانی شنگال دۆزرابووەوە کە بۆ ناسینەوەی شوناس نێردراونەتە بەغدا کە لە ئاکامدا دادپزیشکیی بە بڵاو کردنەوەی ڕاپۆڕتێک شۆناسی 104 تەرمی ناسیەوە و ڕایگەیاند .
ناوبراو وتیشی : ئەو تەرمانە لە دوو گوندی سولاخ وکۆجو هەڵکەوتوو لە شنگال لە گۆڕە بە کۆمەڵەکان دۆزرانەوە و داد پزیشکیش بە تاقیکاریی دی ئێن ئەی شۆناسی ئەو تەرمانەی ناسیەوە