لە سبەینێوە ، شەپۆلێکی سەرماو بەفربارینی بێوێنە هەرێمو عێراق دەگرێتەوە
ناوەندە کەشناسیەکانی عێراق ئاماژە بۆ هاتنی شەپۆلێکی سەرماو بەفربارین دەکەن کە پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت و بەفر دەبارێت و، بەو ئەندازەیەی کە سەد ساڵە عێراق شەپۆلی سەرمای لەو شێوەیەی بەخۆوە نەبینیووە.
ئەو شەپۆلە کە لە جەمسەری باکورەوە هەڵدەکات رۆژی یەک شەممە دەگاتە تورکیا و رۆژی دوو شەممەش بە هەمان شەپۆلی سەرماوە دەگاتە عێراق، پلەی گەرما لەناوچەکانی هەرێم و عێراق و بەتایبەتی لە ناوچە شاخەویەکان -٢٠ پلە دادەبەزێت، لەناوچەکانی باشوری عێراقیش -١٠ پلە دادەبەزێت.
ئەو شەپۆلی سەرما و بەفربارینە بەغدای پایتەختیش دەگرێتەوەو پلەی گەرمای ئەو شارە نزیک دەبێتەوە لە ژێر سەفرەوەو پرووشە بەفریشی لێدەبارێت وەک ساڵی ٢٠٠٨.
پسپۆرانی بواری کەشناسی ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە عێراق سەد ساڵیشە سەرمای لەو شێوەیەی بەخۆوە نەبینووە کە پێشبینی دەکرێت سێ رۆژ بخایەنێت و لە سبەی دوو شەممەوە دەستپێدەکات.