کانونی یه‌که‌م 01, 2020 13:14 Asia/Tehran
  • داخوازیی عێراق لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ چاودێری کردن بە سەر ھەڵبژاردنی پەرلەمان

وەزیری دەرەوەی عێراق باسی ناردنی نامەیەکی کرد بۆ ڕێکخراوەی نەتەوەکان بە مەبەستی پشتگری و ناردنی چاودێرانی ئەم ڕێکخراوەیە بۆ چاودێری کردنی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمان لەم وڵاتەدا.

ھەواڵدەریی فەرمیی عێراق (واع) ئەمڕۆ سێ شەممە ڕایگەیاند: لە دیداری «فۆئاد حسەین» وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ « جەیمز کلۆرلی» وەزیری ڕاوێژکاری بریتانیا بۆ کاروباری ڕۆژئاوای ئاسیا لە بەغدا، ھەردووک لا جیا لە وتووێژ سەبارەت بە ڕێگاکانی پەرە پێ دانی پەیوەندی لە نێوان ھەردووک وڵات، پرسی بەرپاکرانی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمان لە عێراقیشیان تاوتوێ کرد.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، وەزیری دەرەوەی عێراق لەم دیدارەدا وتیشی: دەوڵەتی بەغدا لە ھەوڵی ئەوەدایە کە ھەڵبژاردنی داھاتووی پەرلەمان بە شێوەی ئازادو ڕێکمەند بەرپا بکرێت، ھەر لە بەر ئەمەش نامەیەکی بۆ ڕێکخراوەی نەتەوەکان ناردووە و تیای دا داوای پشتگری و ناردنی چاودێرەکانی کردووە بۆ چاودێری کردنی ڕەوتی بەرپاکرانی ھەڵبژاردن .

«مستەفا کازمی» سەرۆک کۆماری عێراق پێنجەمی نوامبەر یاسای تازەی ھەڵبژاردنی ئەم وڵاتەی دوای تێپەڕاندن لە پەرلەمان پەسەند کرد.

بڕیارە ھەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق شەشەمی ژوئەنی ٢٠٢١ بەڕێوە بچێت.

سەرپەیڤ