کانونی یه‌که‌م 01, 2020 23:57 Asia/Tehran
  • ھێزەکانی عێراق لە شەنگال بڵاوەیان پێ دەکرێت

«عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌ری» جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌کانی عێراق رایگه‌یاند، نزیکه‌ی هه‌زار سه‌ربازی عێراق له‌ شه‌نگال جێگیر ده‌که‌ن و ئه‌رکی پاراستنی ناوچه‌که‌ له‌ئه‌ستۆ ده‌گرن.

بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی عێراق ، «عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌ری» جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌کانی عێراق جەختی لەوە کردووەتەوە کە، نزیکه‌ی ٧٥٠ بۆ هه‌زار سه‌ربازی عێراق له‌چوارچێوه‌ی رێکه‌وتنه‌که‌یان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان له‌شه‌نگال جێگیر ده‌کرێن و به‌هاوبه‌شی ئه‌رکی ئه‌منیه‌تی ناوچه‌که‌ له‌ئه‌ستۆ ده‌گرن.

ناوبراو وتووشیەتی:پلانی دوباره‌ بڵاوه‌پێکردنی هێزه‌ ئه‌منیه‌کانیان له‌ قه‌زای شه‌نگالی رۆژئاوای پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌ستی پێ کردووه‌.

ڕۆژی ٩ی تشرینی یه‌که‌می ئه‌مساڵ هه‌ردو حکومه‌تی به‌غدا و هه‌ولێر گه‌یشتنه‌ ڕێککه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ی به‌ هاوبه‌شی شه‌نگال به‌ڕێوه‌ببه‌ن و هه‌موو گروپه‌ چه‌کداره‌کانی قه‌زاکه‌ش دوربخه‌نه‌وه‌، تا له‌و رێگه‌یه‌وه‌ ئاماده‌کاری بکه‌ن به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌کان بۆ زێدی خۆیان.

سەرپەیڤ