کانونی یه‌که‌م 02, 2020 06:47 Asia/Tehran
  • ڕاگەیەندرانی دەستکەوتەکانی حەشدی شەعبی لە ھەڵمەتی دیالە دژی داعش

حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەک دا دەستکەوتەکانی ھەڵمەتی ڕۆژی سێ شەممەی دژی داعشی لە پارێزگای دیالە ڕوون کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی مەعلومە، بنکەی ڕاگەیاندنی حەشدی شەعبیی عێراق ڕایگەیاند: یەکەکانی حەشدی شەعبی ڕۆژی سێ شەممە بە پێی گەڵاڵەی پێشووتر داعشییەکانیان لە باکووری ڕۆژھەڵاتی دیالە ڕاوەدوو ناو گوندەکانی «موحەممەد عەبباس» و «ئەلمەردان» لە باکووری خانەقین لە دیالەیان لە بوونی داعشییەکان پاک کردەوە.

حەشدی شەعبی ڕۆژی ڕابردوو ھەڵمەتێکی بۆ پاکتاوکردنی ناوچەکانی باکووری ڕۆژھەڵاتی دیالە لە بوونی داعش دەست پێ کرد.

ھەر لە ھەمان کاتدا فەرمانگەی ھەواڵگریی سەربە وەزارەتی نێوخۆی عێراقیش باسی گیرانی تیرۆریستی ناسراو بە «ئەبو جیھاد»ی سەربە داعشی کرد لە پارێزگای نەینەوا.

«عەبدۆڕەززاق عیزاوی» ئەندامی لێژنەی ئاسایشت و بەرەڤانیی پەرلەمانیش باسی کوژرانی سەرکردەیەکی داعشی کرد لە پارێزگای دیالە و وتی: ئەم تیرۆریستە دەستی ھەبووە لە زنجیرە درندەکارییەکان و ھێرشی تیرۆریستی لە ناوچەی «حەمرین»و گردوپەڕی دا.

سەرپەیڤ