ئەمریکییەکان بە دووی بشێوی نانەوە لە عێراق دان
نوێنەری پەرلەمانی عێراق لە سیاسەتەکانی ئەمریکا لە عێراق ڕەخنەی گرت و وتی: ئەمریکا لە ھەوڵی ئەوەدایە ڕەوشتی ئاسایشتیی باشووری عێراق تێک بدات.
بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ھەواڵیی مەعلومە، «ڕیاز موحەممەد» نوێنەری پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕایگەیاند: وڵاتانی ڕۆژئاوا و لە سەرەوەی ھەموویانەوە ئەمریکا شاڵاوێکی بەربڵاوی دژی عێراق دەست پێکردووە ھەتا لەم ڕێگایەوە ئامانجەکانی خۆی لەم وڵاتەدا جێبەجێ بکات.
ئەم نوێنەرەی پەرلەمانی عێراق وتیشی: ئامانجی سەرەکی و بنەڕەتیی ئەمریکاو ڕۆژئاوا لەم شاڵاوانە تێکدانی بارودۆخ و بە تایبەت لە دەڤەری باشووری عێراقە ھەتا لەم ڕێگایەوە بوونی لەشکریانی ئەمریکی لە عێراق دا پاسا داتەوە.
«عامر فائیز» ئەندامی لێژنەی پەیوەندییە دەرەوەییەکانی پەرلەمانی عێراقیش ڕایگەیاندووە: بۆ پاراستنی دەستەڵاتی عێراق پێویست بە مانەوەی لەشکریانی ئەمریکی لەم وڵاتە ناکات، چونکو ئەوانە بۆخۆیان پێشێلکەری دەستەڵاتی عێراقن.