ھاوپەیمانیی فەتح: دەبێ خشتەیەکی زەمەنی بۆ کشانەوەی لەشکریانی ئەمریکی لە عێراق ئامادە بکرێت
کانونی یهکهم 02, 2020 14:17 Asia/Tehran
بزوتنەوەی فەتحی عێراق لە سەر پێویستیی ئامادە کرانی خشتەیەکی زەمەنی بۆ کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکی لەم وڵاتە پێی داگرت.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی «ئەلعەھد»، «موختار ئەلموسەوی» نوێنەری ھاوپەیمانیی فەتح لە پەرلەمانی عێراق ڕۆژی سێ شەممە ڕایگەیاند: ھاوپەیمانیی فەتح لە بارەی بەرڕژەوەندییەکانی گەلی عێراق و بەرەڤانی کردن لە دەستەڵاتی ئەم وڵاتە ھیچ ڕێککەوتنێک ناکرێت و دەستەڵات و سەروەریی عێراق ھێڵی سوورە.
«ئەلموسەوی» پێشی داگرت: دەوڵەت ئەرکمەندە بە ڕاپەڕاندنی پەسەند کراوەی پەرلەمان لەمەڕ نەیارەتی لەگەڵ مانەوەی لەشکریانی ئەمریکی کە بە شێوەی نایاسایی لە خاکی عێراق دان، کەچی جۆرێک خەمساردی لە لایەن دەوڵەتی «مستەفا کازمی» لەمەڕ وەدەرنانی لەشکریانی ئەمریکی لە عێراق بەدی دەکرێت.