کانونی یه‌که‌م 03, 2020 11:36 Asia/Tehran
  • سەدر داوای ئامادە کردنی جاڕنامەی سیاسی بۆ نێوماڵی شێعەکان دەکات

ڕابەری ڕەوتی سەدری عێراق داوای ئامادەکرانی دوو جاڕنامەی بڕوایی و سیاسی لە نێو کۆتلە شێعەکانی ئەم وڵاتە دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق،«موقتەدا سەدر»  ڕابەری ڕەوتی سەدری عێراق شەوی پێنج شەممە لە توییتێکدا داوای نووسینەوەی دوو جاڕنامەی بڕوایی و سیاسیی کرد بە مەبەستی یەکخستنەوەی نێوماڵی شێعەکانی ئەم وڵاتە.

لە توییتەکەی ڕابەری ڕەوتی سەدردا ھاتووە: لە جەنگەی پێشێلکاری و سوکایەتیی ئاشکراو پڕکێشانە بەرامبەر بە خوداوەندو دین و ئەولیاو پێغەمبەرەکەی لە لایەن دەستەیەک ھەرزەکاری کاڵفام و تێ نەگەییشتوو کە ھەوڵ دەدەن بە داکۆکیی ھێزە سەرەڕۆ دەرەکییەکان و بڕێک کەسایەتیی نێوخۆیی ، سیمای شۆڕشگێڕان و چاکسازی خوازان و ئایین و ئایینزا بخەوشێنن، بەرڕژەوەندیی خێرا لە دەستبەجێ بووژاندنەوەو یەکخستنی نێوماڵی شێعە لە ڕێگای کۆبوونەوەی چڕوپڕو بەردەوام و نووسینەوەی دوو جاڕنامەی شەرافەتی بڕوایی و شەرافەتی سیاسی دا دەبینمەوە.

«موقتەدا سەدر» ھەینیی ڕابردووش داوای لە لایەنگرانی خۆی کرد بوو کە لە ھەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی داھاتوودا زۆرینەی کوسییەکانی پەرلەمان بە خۆیان تەرخان بدەن.

سەرپەیڤ