کانونی یه‌که‌م 04, 2020 16:01 Asia/Tehran
  • کشانەوەی چەکدارانی نایاسایی و تیرۆریستان بە شاری «شنگال»ی باکووری عێراق

سەرکردایەتیی ئۆپراسیۆنی ھاوبەشی عێراق باسی کشانەوەی چەکدارانی نایاسایی و تیرۆریستانی کردووە لە شاری «شتگال» لە پارێزگای نەینەوای باکووری عێراق.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرمیی عێراق، سەرتیپ «تەحسین خەفاجی» وتەبێژی سەرکردایەتیی ئۆپراسیۆنی ھاوبەشی عێراق ڕۆژی پێنج شەممە بە ڕاگەیاندنی ئەم بابەتە ، وتیشی: بە پێی ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی ھەرێمی کوردستان و دەوڵەتی فیدراڵی عێراق، ھێزەکانی فیدراڵ بەرپرسی دامەزراندنی ئاسایشتن لە ناوچەی «شنگال»ی پارێزگای نەینەوا.

«خەفاجی» وتیشی: پۆلیسی خۆجێیی لە ناوچەی «شنگال »دا جگیرەو ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵ و پاسەوانی سنووریش لە دەرەوەی «شنگال» بەرپرسایەتیی پاسەوانی کردن لە سنوورەکانی عێراق و سووریای لە ئەستۆیەو لە ئێستادا تەواوی چەکدارانی نایاسایی و تیرۆریستان «شنگال»یان بەجێ ھێشتووە.

سەرکردایەتیی ئۆپراسیۆنی ھاوبەشی عێراق ڕۆژی سێ شەممە دەست پێ بوونی ھەڵمەتی ڕۆژئاوای نەینەوای بە مەبەستی جێگیر کردنەوەی ھێزەکانی ئاسایشت لە «شنگال» دا ڕاگەیاند.

سەرپەیڤ