کانونی یه‌که‌م 09, 2020 03:08 Asia/Tehran
  • داکەوتنی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکی لە باکووری عێراق

سەرچاوە عێراقییەکان باسی داکەوتنی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکییان کردووە لە پارێزگای «نەینەوا» لە باکووری عێراق.

بە پێی ڕاپۆرتی «ئەلعەھد» سەرچاوە عێراقییەکان ڕۆژی سێ شەممە ڕایانگەیاند: ئەم فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە لە ناوچەی «تەل کێف» لە ڕۆژھەڵاتی موسڵ ھەڵکەوتوو لە پارێزگای نەینەوا، داکەوتووە.

ھێشتا لە بارەی وردیاتی زیاترسەبارەت بە ئەرکی ئەم فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەی ئەمریکی و یان ھۆکاری داکەوتنەکەی ھیچ ڕاپۆرتێک بڵاو نەبووەتەوە.

سوپای ئەمریکاش ھەتا ئێستا ھیچ کاردانەوەیەکی بەرامبەر بەم ھەواڵە پیشان نەداوە.

 

سەرپەیڤ