کازمی:سەرکەوتن بە سەر داعش دا تەنیا سەرکەوتنێکی سەربازی نییە، بەڵکو سەرکەوتنی شارستانیەت بە سەر دواکەوتوویی دایە
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ساڵگەڕی سەرکەوتن بە سەر تاقمی تیرۆریستی داعش دا ڕایگەیاند:سەرکەوتن بە سەر داعش دا تەنیا سەرکەوتنێکی سەربازی نییە، بەڵکو سەرکەوتنی شارستانیەت بە سەر دواکەوتوویی دایە.
بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق، ڕۆژی ڕابردوو بە بۆنەی سێھەمین ساڵگەڕی سەرکەوتنی عێراق بە سەر تاقمی تیرۆریستی داعش دا، «مستەفا کازمی» سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی ئەم وڵاتە سەردانی شاری «فەللوجە»ی سەربە پارێزگای ئەنباری کردو لە نێو ئاپۆڕەی فەرماندەرانی ئاسایشتی و سەربازیی ئەم پارێزگایە دا جەختی کرد:سەرکەوتن بە سەر داعش دا تەنیا سەرکەوتنێکی سەربازی نییە، بەڵکو سەرکەوتنی شارستانیەت بە سەر دواکەوتوویی ، پێشکەوتن بە سەر پاشکەوتن، مرۆڤایەتی بە سەر دڕندایەتی و عێراقێکی یەکپارچەو یەکگرتوو بە سەر دابەشکران و لەبەریەک ھەڵوەشانەوەدایە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختیشی کرد: تەواوی خەباتکاران، ئەفسەران و پلەدارانی سوپاو، پۆلیس، دەزگای دژە تیرۆر، حەشدی شەعبی و ھێزی پێشمەرگە و تەواوی ئەوانەی وا بەگژ ئەم ڕێکخراوە تیرۆریستییەدا چوونەوە، ڕابەرانی ئەم سەرکەوتنەن کە بە لەخۆبردوویی و پاڵەوانەتیی نواندن پێشکەشی خەڵکی عێراقیان کردووە.
دوێنێ دەھەمی دیسامبەر ڕێککەوت بوو لەگەڵ سێھەمین ساڵگەڕی سەرکەوتنی عێراق بە سەر تاقمی تیرۆریستی داعش دا.