کانونی یه‌که‌م 11, 2020 11:42 Asia/Tehran
  • جەختی کازمی لە سەر داکۆکیی عێراق لە گەلی فەلەستین

سەرۆک وەزیرانی عێراق پێی داگرت: دەوڵەتن و گەلی ئەم وڵاتە لەگەلی فەلەستین پشتیوانی و داکۆکی دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا،«مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق شەوی ھەینی لە دیداری «جبرەئیل ڕەجوب» ناردراوی «مەحمود عەبباس» سەرۆکی پێکھاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین و سکرتێری لێژنەی کارگێڕیی بزوتنەوەی «فەتح» لە بەغدا وتی: کێشەی فەلەستین جێگای لە ویژدان و ناخی عێراق دایە و بوونی کاتیی فەلەستینییەکان لە عێراق بە مەبەستی دابین کرانی مافی گەڕانەوەیان بۆ نیشتیمانی خۆیان و دیاری کرانی چارەنووسیان لە وڵاتەکەیاندایە.

«ڕەجوب»یش لە دیدارەکەدا ستایش و پێزانینی ڕێبەرانی فەلەستینی لە بەر ئەو ھەڵوێستەی عێراق لەمەڕ داکۆکی کردن لە کێشەی فەلەستین گەیاندە کازمی و نامەکەی «مەحمود عەبباس»یشی ئاراستە کرد.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە،  کازمی و ڕەجوب لەم دیدارەدا ڕەوشتی ناوچەکە، پەیوەندیی دوو  لایەنە و چالاک کردنی لێژنەی وەزیرانی ھاوبەش و بەڕێوە بردنی کۆبوونەوەکانیان بە زووترین کاتیان تاوتوێ کرد.

ڕەجوب بەرلەمەش لەگەڵ «بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق دیدارو وتووێژی کرد بوو.

سەرپەیڤ