کانونی یه‌که‌م 12, 2020 17:11 Asia/Tehran
  • یەکەم فەوجی کوردی سەر بە حەشدی شەعبی لە کەرکوک ڕاگەیەنرا

پێکھێنانی یەکەم فەوجی کوردی سەر بە هێزەکانی حەشدی شەعبی لە پارێزگای کەرکوک ڕاگەیەنرا.

 

بە پێی راپۆرتی میدایکانی هەرێم ، ئەدھەم جومعە، سەرپەرشتیاری ئەو فەوجە کوردیییەى سەر بە حەشدی شەعبی ئەمڕۆ شەممە 12ی کانونی یەکەم لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی، دەستەی حەشدی شەعبی دوای وەرگرتنی مۆڵەت، سەرجەم ڕێوشوێنەکانی تایبەت بە پێکھێنانی یەکەم فەوجی کوردی سەر بە حەشدی لە کەرکوک تەواوکرد.

ئەدهەم ئەوەشی خستەڕوو، سەرجەم ئەندامانی ئەو فەوجەی کە پێکھێنراوە، کوردن و ئەرکیان پاراستنی ناوچە و گوندەکانی دەوروبەری قەزای دوبز لە باکووری ڕۆژئاوای کەرکوک دەبێت و وتی، “ئەندامانی ئەو فەوجە لە ناوچە و گوندەکانی دەوروبەری قەزای دوبز بڵاودەکرێنەوە و ئەرکەکانیشیان لەژێر سەرپەرشتی میحوەری باکووری حەشدی شەعبی جێبەجێ دەکەن”.

جەختیشی لەوەشکردەوە کە فەوجە کوردییەکە ڕۆڵێکی گرنگی دەبێت لە پاراستنی ناوچە و گوندەکانی باکووری ڕۆژئاوای پارێزگای کەرکوک.

سەرپەیڤ