کانونی یه‌که‌م 14, 2020 16:16 Asia/Tehran
  • سوپای عیراق لە باکووری نەینەوا 42 تیرۆریستی داعشی کوشت

وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عیراق ڕایگەیاند، لەئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی دوو ڕۆژەدا له‌ باکوری‌ نه‌ینه‌وا 42 چەکداری داعش کوژران.

ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ 14ی‌ کانوونی‌ یه‌که‌می‌ 2020، یەحیا ڕەسول، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عیراق لەبەیاننامەیەکدا رایگه‌یاند، لەئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی دوڕۆژەدا به‌هه‌ماهه‌نگی‌ فڕۆکەکانی هاوپەیمانان 42چەکداری داعش کوژران، ئه‌و ئۆپەراسیۆنەش بەفەرمانی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا هێزەکانی دژە تیرۆر له‌ ناوچه‌کانی‌ (باکوری‌ سه‌ڵاحه‌دین، که‌رکوک، رۆژهه‌ڵاتی‌ دیاله‌)ده‌ستیان بەئۆپەراسیۆن کردووه‌ بۆ لەناوبردنی چەکدارانی داعش لەوناوچانە.

یەحیا ڕەسول، له‌ به‌یاننامه‌که‌دا جه‌ختیکردۆته‌وه‌ له‌وه‌ی‌، بەردەوامین بۆلەناوبردنی چەکدارانی داعش بەتایبەتی لەوناوچەیەی بەسێگۆشەی مەرگ ناسراوە که‌بریتین له‌ (کەرکوک، باکوری سەلاحەدین ،ڕۆژهەڵاتی دیالە) له‌و شوێنانە  چەکدارانی داعش سەریان هەڵداوەتەوە  و چالاکی تێدا ئەنجام دەدەن.

ئەمە لەکاتێکدا لە10ی کانونی یەکەمی 2017 ناوچەکانی عیراق لەدەستی چەکدارانی داعش ئازادکران، لەکاتێکدا شانە نوستووەکان لەعیراق دەستیان کردووە بە چالاکییەکانی لەناوەڕاست و باشوری عیراق.

سەرپەیڤ