کانونی یه‌که‌م 18, 2020 06:44 Asia/Tehran
  • داخوازیی دانیشتووانی دوو پارێزگای باکووری عێراق بۆ  مانەوەی حەشدی شەعبی لەو ناوچانە

ئەندامێکی لێژنەی ئاسایشت و بەرەڤانیی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: دانیشتووانی پارێزگاکانی «نەینەوا»و «سەلاحەددین» لە باکووری عێراق خوازیاری مانەوەی ھێزەکانی حەشدی شەعبین.

بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ھەواڵدەریی «مەعلومە»،« کەریم عەلیوی»  ئەندامی لێژنەی ئاسایشت و بەرەڤانیی پەرلەمانی عێراق ڕۆژی پێنج شەممە لە سەر پێویستیی مانەوەی ھێزەکانی حەشدی شەعبی لە ناوچە ڕزگار کراوەکانی  پارێزگاکانی «نەینەوا»و «سەلاحەددین» لە باکووری عێراق جەختی کردو وتی: ھێزەکانی ئەم ڕێکخراوەیە بە پێشگرتنیان بە گەڕانەوەی تیرۆریستانی داعش، دەبنەھۆی دامەزرانی سەقام و ئاسایشت لەم ناوچانە.

«عەلیوی» داخوازیی ھێندێک لە سیاسەتڤانانی بۆ کشانەوەی ھێزەکانی حەشدی شەعبی لە پارێزگاکانی «نەینەوا»و «سەلاحەددین» بۆ ڕاپەڕاندنی پیلانی لایەنە بیانییەکان گەڕاندەوە.

ھاوکات «عەلی حسەینی» بەرپرسی پەیوەندییەکانی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبی لە دەڤەری باکووری عێراقیش ڕایگەیاند: ھێزەکانی ئاسایشت بە ھەڵکوتانە سەر بنکەو مەتەرێزی تیرۆریستانی ناسراو بە «ویلایەتی دیجلە» کە لە ناوچەگەلێکی نێوان دوو پارێزگای «سەلاحەددین»و «کەرکوک» دا مۆڵ درابوون، سەرلەبەر لەنێویان بردن.

سەرپەیڤ