کانونی یه‌که‌م 18, 2020 20:46 Asia/Tehran
  • وەڵامی نووسینگەی ئایەتوڵڵا «سەیید عەلی سیستانی» بە دەنگۆی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە بارەی «زەم»ەوە

نووسینگەی ئایەتوڵڵا«سەیید عەلی سیستانی» مەرجەعی باڵای شێعەکانی عێراق، دەنگۆی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی لە بارەی «ڕۆحوڵڵا زەم»و تێوەگلانی مەرجەعییەت بە دادگایی کران و سزادرانی ناوبراوی بە درۆ خستەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، دوابەدوای بڵاو بوونەوەی بەربڵاوی بڕێک دەنگۆ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا سەبارەت بەمەی کە گوایە «ڕۆحوڵڵا زەم» بە نامەیەکەوە کە ناوو مۆری نووسینگەی حەزرەتی ئایەتوڵڵاعوزما «سەیید عەلی سیستانی» مەرجەعی باڵای شێعەکانی عێراقی پێوە بووە، بانگێشتنی عێراق کراوە، نووسینگەی حەزرەتی ئایەتوڵڵاعوزما «سەیید عەلی سیستانی» لە نەجەفی پیرۆز لەم بارەیەوە بەیاننامەیەکی دەرکرد.

لە بەیاننامەکەی نووسینگەی حەزرەتی ئایەتوڵڵاعوزما«سەییدعەلی سیستانی»  مەرجەعی باڵای شێعەکانی عێراق دا ھاووە: نووسینگەی بەڕێز سیستانی قەت ئاگای لە ھاتی «ڕۆحوڵڵا زەم» بۆ عێراق نەبووەو کاربەدەستانی ھاوپەیوەند بە ڕووداوەکە بە فەرمی بە بەڕێزیان و ئینجا لە بەرواری ٣٠ی خەزەڵوەری ١٣٩٩ بە نووسینگەی بەڕێز سیستانی لە نەجەفی پیرۆزیان ڕاگەیاند کە ھەرچەشنە کەڵک وەرگرتنێک لە ناوی بەڕێز سیستانی لە ڕەوتی قۆڵبەست کردنی «ڕۆحوڵڵا زەم» لەسەداسەد بەدرۆ دەخەینەوەو بەم پێیە باسی ئاگادار بوونی مەرجەعییەت لە ڕەوتی دادگایی کران ھەتا سزادرانی «زەم» بە ھیچ جۆرێک ڕاست نییە.

«ڕۆحوڵڵا زەم» لەو سەرلقانەی میدیاکانی دوژمن و شەڕی دەروونی دژی نیزامی کۆماری ئیسلامیی ئێران بوو کە بە تۆمەتی سیخوڕی کردن، ئاشکرا کردنی جم و جوڵەکانی فەرماندەرانی باڵای سەربازی بە تایبەت سەرداری شەھید «قاسم سولەیمانی»، ھاوکاریی لەگەڵ ئەمریکا لە توندکردنەوەی بایکۆتەکانی دژی ئێران و فێرکردنی شێوازی سەرھەڵدانی توندوتیژو ئاژاوەگێڕان، شەممەی ڕابردوو بڕیاری سزادانی بۆ جێبەجێ کرا.

سەرپەیڤ