کانونی یه‌که‌م 19, 2020 07:38 Asia/Tehran
  • قووباد تاڵەبانی : تا ئێستا رێککنەکەوتووین بەڵام گەشبینم بە رێککەوتن

قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم و سەرۆکی وەفدی باڵای دانوستانکاری هەرێم بۆ بەغدا، له‌میانی به‌شداریکردنی له‌ به‌رنامه‌یه‌کی که‌ناڵی ئاسمانیی "دیجله‌" رایگه‌یاند: تائێستا هیچ رێککه‌وتنێکمان نه‌کردوه‌، به‌ڵام یشتوینه‌ته‌ تێگه‌یشتنی باش و گه‌شبینیم به‌وه‌ی به‌ بێ رێککه‌وتن ناگه‌ڕێینه‌وه‌.

قوباد تاڵه‌بانی  گوتیشی : ئێمه‌ به‌ گوێره‌ی یاساکه‌، ئه‌رک و مافمان هه‌یه‌ و لێمان داوا کراوه‌، داهاتی نه‌وتی و نا نه‌وتی راده‌ست بکه‌ین و له‌ به‌رامبه‌ریشدا گفتوگۆ له‌سه‌ر پشکی خۆمان ده‌که‌ین له‌ بودجه‌که‌دا.

قوباد تاڵەبانی رونیکرده‌وه‌ که‌ کێشه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا کێشه‌ی سیاسین و په‌یوه‌ندیان به‌ بۆچوونی سیاسی و ده‌ستوری و یاساییه‌وه‌ هه‌یه‌ و نابێت شۆڕ بکرێنه‌وه‌ بۆ ئاستی میللی و تاکی کورد هیچ کێشه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ تاکی عه‌ره‌بدا نییه، ‌به‌راورد به‌ دانوستانه‌کانی کۆتایی (2019)ش، جێگری سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند که‌ "ئه‌مجاره‌ هه‌ست به‌ بوونی تێگه‌یشتن له‌لای لایه‌نه‌ عێراقییه‌کان ناکات" و جه‌ختیشیکرده‌وه‌ که‌ هه‌رێمی کوردستان هیچ کاتێک هۆکاری دواکه‌وتنی به‌شه‌کانی دیکه‌ی عێراق نه‌بووه‌، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌، کورد پێی خۆشه‌ هه‌موو به‌شه‌کانی عێراق پێشبکه‌ون و گه‌شه‌ بکه‌ن.

لەبارەی ڕێککەوتنی لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان ئاشکرایکرد، له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ عێراقییه‌کان تا ئێستا نه‌گه‌یشتوونه‌ته‌ رێککه‌وتن، به‌ڵام کاتێک سه‌ردانی نوێنه‌رانیان کردووه‌، جه‌خت له‌سه‌ر جێبه‌جێکردنی یاسای پڕکردنه‌وه‌ی کورتهێنانی بودجه‌ کراوه‌ته‌وه‌ و ئه‌مه‌ش ده‌ستی حکومه‌تی ئاوه‌ڵاتر کردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بێته‌ پێشه‌وه‌ و هه‌ردوولا ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ هاوبه‌شانه‌ی دروستبوون بکه‌ینه‌ رێککه‌وتن، به‌ڵام له‌ ئێستادا هیچ رێککه‌وتنێک نه‌کراوه‌ و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گه‌شبینم و به‌ شکست ناگه‌ڕێینه‌وه‌ هه‌رێمی کوردستان.

 

سەرپەیڤ