وشداریی کازمی لە حاند داڕمانی عێراق
کانونی یهکهم 20, 2020 11:43 Asia/Tehran
سەرۆک وەزیرانی عێراق لە حاند داڕمانی سیتسمی سیاسی و کۆمەڵایەتیی لەم وڵاتە وشداریدا .
بە پێی راپورتی رۆژی یەکشەممەی روسیا ئەلیەوم ، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی نائاسایی کابینەدا وێڕای بە ھاوپێوەندزانینی قەیرانی سیاسی لەو وڵاتە لە گەڵ دۆزی گەندەڵی گوتی ، سیستمی سیاسی و کومەڵایەتی وڵات لە ساڵی 2003 وە بە ھۆی ھەندێ ھەڵەوە بەرەو داڕمانی بەتەواوەتیی دەچێت .
کازمی گوتیشی : قەیرانی سیاسیی لە عێراق ھاوپێوەندە بە سێ پرسی دەسەڵات ، پارە و گەندەڵی و بۆ رێگرتن لە ھەڵوەشانی بەتەواەتیی ، دەبێ لە ھەموو بوارەکان دا چاکسازیی بکرێت .
عێراق لە چەند ساڵی رابردودا بە دەست قەیرانی سیاسی و کۆمەڵایەتیەوە دەناڵێنێ . خەڵکی ئەم وڵاتە بۆ ناڕەزایەتی بە گەندەڵی و رەوشی نالەباری ئابووری بە جاران ھاتوونە سەر شەقام و بە دەیان قوربانیان داوە .