بە مووشەک هێرشکرایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لەبەغدا
کانونی یهکهم 21, 2020 11:31 Asia/Tehran
شەوی رابردوو لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە بەمووشەک هێرشکرایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لەشاری بەغدا.
بەپێی زانیارییەکان، سێ مووشەک ئاڕاستەی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لەشاری بەغدا کراون، یەکێک لەو مووشەکانە کەوتۆتە سەر باڵەخانەیەک لە کۆمەڵگەی قادسیە کە خێزانێکی تورکمانی تێدا نیشتەجێ بوون، هەروەها سێ مووشەک لەنزیک باڵیۆزخانەی ئەمریکا کەوتوونەتەوە و مووشەکێکیش لە گەڕەکی جادریە.
دوای ئاڕاستەکردنی ئەو مووشەکانە بۆ باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لەعێراق، لەلایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانی باڵیۆزخانە دژە بە مووشەک وەڵام دراوەتەوە.