کانونی یه‌که‌م 22, 2020 15:48 Asia/Tehran
  • بزوتنەوەی نوجەباء: باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا بنکەیەکی سەربازییە

ئەندامێکی ئەنجومەنی سیاسیی بزوتنەوەی نوجەبای عێراق ڕایگەیاند: باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا ناوەندێکی دیپلۆماسی نییە بەڵکو بنکەیەکی سەربازی دێتە ئەژمار.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی «ئەلمەیادین»، «حەیدەر ئەللامی»  ئەندامی ئەنجومەنی سیاسیی بزوتنەوەی نوجەبای عێراق لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: ھێرشی ئەم دواییەی سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا پیلانگێڕانەو لە ئاراستەی بوختان کردن بۆ خۆڕاگری و بە قازانجی بەردەوام کرانی مانەوەی ئەمریکییەکان لە عێراق ئەنجامی گرتووە.

سەرچاوە ھەواڵییەکان شەوی دووشەممە باسی ھاوێژرانی چەندین ڕۆکێتیان کرد بەرەو باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا.

ھەر لەم کاتەدا «عەلی ئەلئەسەدی» سەرۆکی ئەنجومەنی سیاسیی بزوتنەوەی نوجەبای عێراقیش ڕەخنەی لە دۆش دامانی دەوڵەتی ئەم وڵاتە گرت لەمەڕ پێ و شوێن گرتنی سکاڵاکەی دژی ھەنگاوە تیرۆریستییەکەی ئەمریکا سەبارەت بە تیرۆری شەھید سەردار «قاسم سولەیمانی» فەرماندەری پێشووی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و «ئەبومەھدی موھەندیس» جێگری سەرۆکی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبی و وتی: ئەو ھەنگاوە دڕندانەیەی ئەمریکا نمونەی بەرچاوی تیرۆریزم و پێشێلکرانی سەروەریی عێراقە.

سەرپەیڤ