کانونی یه‌که‌م 24, 2020 18:40 Asia/Tehran
  • جەختی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق لەمەڕ فەرمی بوونی ھاتوچۆی «سەردار سولەیمانی» بۆ عێراق بەرلە تیرۆر کرانی

لە سەروبەندی ساڵھاتی شەھید بوونی سەردار «قاسم سولەیمانی»، فەرماندەری لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق پێی داگرت: شەھید «سولەیمانی» بە پاساپۆرتی فەرمی و بە شێوەی یاسایی وەک ھەر کاربەدەستێکی باڵای دیکە سەردانی عێراقی دەکرد.

«عادڵ عەبدولمەھدی» سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی «ئەلتیجاە» وتی: سەردار «قاسم سولەیمانی» بە پاساپۆرتی فەرمی سەردانی عێراقی دەکرد و پاساپۆرتەکەشی ناوو وێنەی خۆی پێوە بوو.

دەوڵەتی تیرۆریستی ئەمریکا سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێھەمی زانویەی ٢٠٢٠ لە ھەنگاوێکی دڕندەکارانەی نایاسایی دا فەرماندەری لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران و یاریدەری سەرۆکی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی ھاوڕێ لەگەڵ چەند کەسی دیکە لە خەباتکارانی خۆڕاگری، لە کاتی ھاتنە دەرەوە لە فڕگەی بەغدا شەھید کرد.

«دۆناڵد ترەمپ» سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە فەرمی ڕایگەیاند کە بۆخۆی فەرمانی تیرۆری «شەھید سولەیمانی»ی دەرکردووە.

سەرپەیڤ